وەزیری تەندروستی رایگەیاند، تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهیدی بۆردوومانی بارەگای حیزبی دیموکرات گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی کۆیە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای حیزبی دیموکرات جارێکی دیکە لە کۆیە بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوربانییەکان رایگەیاند:" تا ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتۆتە نەخۆشخانە، ئەمبوڵاس و تیمەکانی پزیشکی و نەخۆشخانە لە ئامادەیی پێشوازی برینداران و چارەسەرکردنیانن. لەسەر هێڵین بۆ ڕەوانە کردنی تیمی ئەمبوڵانسی زیاتر. پێشبینی دەکرێت ژمارەی بریندار و شەهید زیاتر بن تا گەیشتن بە نەخۆشخانە".
شایەنی باسە، هەر ئەمڕۆ بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە زڕگوێزی سنووری سلێمانی بە درۆن و مووشەک بۆردوومانکرا، تا ئێستاش ئاستی زیانەکان نەزانراوە.