پاسدارانى ئێران: هێرشمان كرده‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان
  2022-11-14       378       

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی بۆردومان کردووە.

ئاوێنه‌: سوپای پاسداران راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بە موشەک و درۆن بۆردومانی حزبە جیاخوازەکانیان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بۆردوومان کردووە.

هاوکات، سوپای پاسدانی ئێران لە راگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم بۆردوومانکردنە قۆناغی دووەمی بۆردوومانەکانی ماوەی رابردووە بۆسەر بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆردوومانەکان بە چوارچیوەی ئۆپراسیۆنێکدا بەردەوام دەبێت و تاوەکو ئەنجامی بەرچاوی دەبێت و ئەو بارەگایەنە هەڵدەوەشێنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ سێ ناوچەی هەرێم لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بۆردومانکران و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان شەش کەس بریندارە و کەسیکی دیکەش گیانیلەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×