بەیانی ئەمڕۆ تۆپخانەکانى ئێران کوێستانەکانی بەربزین و چیای سەقەڕیان لە سنوری برادۆستی سەر بە ئیدارەی سۆران تۆپباران کرد و بەوهۆیەش بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکان ماڵەکانیان چۆڵکردوە و پرۆسەی خوێندنیش لە سنوری ئەو گوندانە راگیراوە.
ئاوێنه: بەرپرسانی سنورەکە دەڵێن، سوپای پاسدارانی ئێران لە رێگەی قەرارگەی حەمزەوە ناوە ناوە سنوری بەرزاییەکان و گوندەکانی دەڤەری برادۆست دەکاتە ئامانج، بەوهۆیەش بەشێک لە گوندەکان چۆڵکراون و پرۆسەی پەروەردەش لە چەند خوێندنگەیەکی ئەو گوندانە راگیراوە.
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) لە کۆیە بە 4 موشەک کرایە ئامانج، تەندروستی کۆیەش بۆ خەندان رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکە شەهیدێک و 8 بریندار گەیشتونەتە نەخۆشخانەکان.