سكرتاریەتی كۆمەڵە: به‌چەندین درۆنی خۆتەقێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێرشمانكرایه‌سه‌ر
  2022-11-14       590       

سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان له‌باره‌ى بۆردومانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى سه‌ریان، ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌چەندین درۆنی خۆتەقێن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هێرشمانكرایه‌سه‌ر".

ئاوێنه‌: له‌ڕێگه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكه‌وه‌، سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان ئاشكرایكردوه‌، ئه‌مڕۆ باره‌گاى ناوەندی سەركردایەتیان لەبانە گەورە له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 23ی خەزەڵوەری 1401ی هەتاوی، ناوەندی سەركردایەتی لەبانە گەورە لەناوچەی سلێمانی لەڕێگەی چەندین درۆنی خۆتەقێنی هێزەكانی ئێرانه‌وه‌ بۆردومانكرا".

له‌باره‌ى زیانه‌كانیشه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ده‌ڵێت:"لەو بۆردومانەدا زەرەرو زیان بەر چەندین بیناو خانوو كەوت، بەڵام بەهۆی ئامادەكاریی هێزەكانمان هیچ زەرەرو زیانێكی گیانیمان نەبوەو هەموو هاوڕێیانمان سه‌لامەتن".

به‌یانى ئه‌مڕۆ سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران دیموكراتى له‌شارى كۆیه‌ له‌سنورى هه‌ولێرو كۆمه‌ڵه‌كانى له‌زڕگوێزى شارى سلێمانى‌و هه‌روه‌ها ناوچه‌ى سیده‌كانیشى له‌سنورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆران بۆردومانكردو ژماره‌یه‌كى زۆر قوربانیش هه‌یه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×