حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگهیاند، ئهمڕۆ جارێكی دیكه سوپای پاسداران لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنکەکانی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە، هەروەها هێرشی موشەکیی کردوهتەوە سەر بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێز لە نزیک شاری سلێمانی و بههۆیهوه شههیدێك و ههشت بریندار ههن.
ئاوێنه: حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "کاتژمێر 8:45 خولهكی بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەزاندنەوەی هەمو پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان جارێکی دیکەش بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە موشەک بەئامانج گرتەوە، لەو پەلامارە موشەکییەدا کە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیشی گرتوەتەوە، هەتا ئێستا پێشمەرگەیەک شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربون".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "سوپای پاسداران لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنکەکانی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە، هەروەها هێرشی موشەکیی کردوهتەوە سەر بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێزیش لە نزیک شاری سلێمانی".
له راگهیهندراوهكهی حزبی دیموکراتدا هاتوه، "بەردەوامیی هێرشی موشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵێکدایە زیاتر لە دو مانگە ڕاپەڕینێکی سەرانسەری کە تەواوەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەئامانج گرتوە، لە ئێران لە ئارادایە، ئێران لە نێوخۆ بە زەبروزەنگی خۆپێشاندەران و لە دەرەوەش بە هێرشی موشەکی و دڕۆنی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە سیاسییەکانی کوردستان درێژە بە دەسەڵاتەکەی دەدات".
ئهوهشی خراوهتهڕو، "وەک هەمیشە سەلماندومانە ئەوان هەرگیز ناتوانن مافویستی و ئیرادەی ڕزگاریخوازی ئێمە بە چۆکدا بێنن، بە دڵنیاییەوە خەڵکی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران وەڵامی کوشتن و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامییان لە خۆپێشاندانەکان و لەسەر شەقامەکان دەدەنەوە و دەیسەلمێننەوە کە ئیرادەی ئەوان لە زەبروزەنگی دیکتاتۆری بەهێزترە".