وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر بۆردومانەکەی ئەمڕۆی ئێران لەهەرێمی کوردستان ئاشکراکرد.
ئاوێنه: ساموێل وێربێرگ، وتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە بۆردوومانەکانی ئەمڕۆی سنووری کۆیە و زڕگوێز دەڵێت، "ئەمریکا بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی لەم شێوەیە دەکات".
ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئێرانەوە هێرشکرایەوەسەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.