ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە سبهی سێشەممە و ڕۆژانی دواتر.
ئاوێنه: نوسینگەی یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە ئەمڕۆدا جەختی کردەوە لە پشتیوانی داواکارییە ڕەواکانی خویندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە و پشتیوانی دارایی بۆیان".
ئاماژه بهوهشكراوه، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە ڕۆژی سێشەممە 15ی 11 و ڕۆژانی دواتر.
ماوهی ههفتهیهكه خۆپیشاندان و مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و ژمارهیهك زانكۆ و پهیمانگه له پارێزگای سلێمانی دهستیپێكردوه و خوێندكاران داوای دهرماڵه و كهمكردنهوهی خهرجی خوێندن دهكهن.