ناوەندى پاراستنی گەل بەرپرسیارێتى تەقینەوەکەى ئەستەنبوڵ ڕەتدەکاتەوە
  2022-11-14       863       

ناوەندى پاراستنی گەل رایگەیاند، تەقینەوەكەی ئەستەنبوڵ هیچ پەیوەندییەكی بەئەوانەوە نییە.  

ئاوێنه‌: نەپەگە (14-11-2022) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "هیچ پەیوەندییەكی ئێمە بەو ڕووداوەوە نییە، ئێمە ڕاستەوخۆ هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج ناگرین و هەرچالاكییەك كە هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج بگرێت قبوڵی ناكەین".  

دەشڵێت " لەناو توركیادا بە ئامانجگرتنی هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن ئێمەوە نا مومكینە و ئاشكرایە لەبەرامبەر تێكۆشینی ڕەوای ئێمەدا، ڕژێمی ئاكەپە و مەهەپە تەنگەتاوبووە، بەتایبەتی ئاشكرابوونی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی و سوتاندنی سەربازانی خۆیان".  

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا (دووشەممە 14-11-2022) ڕایگەیاند، " ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەستگیرکراوە کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا و بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە".    

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتوون پەکەکە و پەیەدە لە تەقینەوەکە بەرپرسیارن".    
 
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە 13-11-2022، تەقینەوەیەک شەقامی ئیستقلالی شاری ئیستانبوڵی هەژاند و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکەش برینداربوون.     

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×