كەشناسی عێراق پێشبینی رودانی لافاو لە دو پارێزگای هەرێم دەكات
  2022-11-14       620       

كەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی باران و هەورە بروسكە سەرجەم ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوەو ئەگەری رودانی لافاویش لە ناوچە سنورییەكانی پێنج پارێزگا هەیە لەوانە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی.

ئاوێنە: كەشناسی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، رۆژی چوارشەممە، بەهۆی هاتنی پاڵەپەستۆیەكی نزم كە لەئەنجامی یەكگرتنی دو پاڵەپەستۆی نزمی دەریای سورو دەریای ناوەڕاستەوە دروست دەبێت، شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم ناوچەكانی عێراق دەگرێتەوە كە هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت و كاریگەرییەكەشی لە هەندێك ناوچە تا رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.

كەشناسی عێراق هۆشداریشداوە لەبارەی رودانی لافاو لەو دو رۆژەدا لە ناوچە سنورییەكانی پێنج پارێزگای عێراق كە پێكدێن لە: پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانى، میسان، کوت و دیالە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×