لاهور شێخ جەنگی: پشتگیریی لە داوا رەواكانی خوێندكاران دەكەم
  2022-11-14       421       

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشوی یەكێتی، رایگەیاند، بەتەواوی پشتگیریی لە داوا رەواكانی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان دەكەم و نیگەرانم کە ژمارەیەک لە خوێندکاران لە شاری سلێمانی ئازار دراون و داواش لە هێزە ئەمنییەكان دەكات "دوربکەونەوە لە بەکارهێنانی هەمو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەریان."

ئاوێنە: لاهور شێخ جەنگی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بەتەواوی پشتگیریی لە داوا ڕەواکانی ‏‎خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگەكان دەکەم، داواکارم بە شێوازێکی مەدەنی و ئاشتی و دور لە توندوتیژیی داوای مافەکانیان بکەن، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان بە هێمنی ئەنجام بدەن، زیان بە موڵکی گشتی و تایبەتی نەگەیەنن و نەبنە مایەی بێزارکردنی هاوڵاتییان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نیگەرانم کە ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئازیزی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری سلێمانی ئازار دراون، خوێندکاران ڕۆڵەی ئەم وڵاتەن، ئەرکی هێزە ئەمنییەکانە کە بیانپارێزن و دورکەونەوە لە بەکارهێنانی هەمو جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەریان."

هەروەها هیواشی خواستوە "لایەنی پەیوەندیدار بەدەم داواکاریی خوێندکارانەوە بێت و ماف و شایستە داراییەکانیان بۆ دابین بکات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×