بافڵ تاڵەبانی: دەیانەوێت بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوەو سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی سلێمانی بدەن
  2022-11-14       522       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا رایگەیاند، سلێمانی بەگژ هەمو ئەو بیرکردنەوانەدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندوە لەم شارە بزێوە بسەننەوەو بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوەو سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن. دەشڵێت، سازش لەسەر سلێمانی ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبوڵ ناکەین.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە پەیامێكدا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانییەوە، رایگەیاند"سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لەدایکبونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبولی بەگژداچونەوەی نادادییەو هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی."

ئەوەشی خستۆتەڕو"‏‎دەبێت هەموان لەئاست ئەو راستییە مێژوییە ملکەچ بن کە هیچ رەشەبایەکی لەرزۆک ئەم شارە زیندوەی نەبەزاندوە. بەگژ هەمو ئەو بیرکردنەوانەشدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندوە لەم شارە بزێوە بسەننەوەو بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوەو سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن."

‏‎جەختیشی كردۆتەوە كە "سلێمانی خوێنەو بە دەمارەکانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانەو دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبوڵ ناکەین."

دەقی پەیامەكە:

سلێمانی بۆ ئێمە تەنیا شارێک نییە، بەڵکو لانکەیەکە بۆ لەدایکبونی رۆحی نیشتمانپەروەری، سیمبولی بەگژداچونەوەی نادادییەو هەوێنێکە بۆ بیری ئازادیخوازی و دیموکراسی.

‏‎دەبێت هەموان لەئاست ئەو راستییە مێژوییە ملکەچ بن کە هیچ رەشەبایەکی لەرزۆک ئەم شارە زیندوەی نەبەزاندوە. بەگژ هەمو ئەو بیرکردنەوانەشدا دەچێتەوە کە دەیانەوێت ئەو رۆحە زیندوە لەم شارە بزێوە بسەننەوەو بە عەقڵییەتی تۆڵەسەندنەوەو سیاسەتی ناتەندروستەوە گەمارۆی بدەن.

‏‎سلێمانی خوێنەو بە دەمارەکانماندا دەگەڕێت، سلێمانی رۆحمانەو دەیپارێزین، سازشی لەسەر ناکەین و هیچ هەڵەیەکیش بەرامبەری قبوڵ ناکەین.

‏‎پیرۆزو شكۆداربێت ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

‏‎١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×