دوای ئەوەی بەهۆی خۆپیشاندانەوە لە زانكۆی سلێمانی دەوام راگیرا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، زانكۆی گەرمیانیش بڕیاریدا بەهەمان هۆكار خوێندن لە زانكۆكەیان رابگیرێت.
ئاوێنە: زانكۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەنجومەنی زانكۆكەیان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبوەتەوەو بڕیاریداوە بە "راگرتنی دەوامی خوێندنی بەیانیان (بەکالۆریۆس) بۆ رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەو پێنجشەممە (١٥-١٧ /١١ /٢٠٢٢)."
هەروەها بڕیاریشداوە خشتەی تاقیكردنەوەكانی بەشە زانستییەكان بۆ رۆژانی دواتر دوابخرێن.
پێشتریش نوسینگەی یاریدهدهری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەمڕۆیدا، "لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیدراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدا بە ڕاگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێجەکان لە ڕۆژی سێشەممە 15ی 11 و ڕۆژانی دواتر."
ماوهی ههفتهیهكه خۆپیشاندان و مانگرتنی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و ژمارهیهك زانكۆ و پهیمانگه له پارێزگای سلێمانی دهستیپێكردوه و خوێندكاران داوای دهرماڵه و كهمكردنهوهی خهرجی خوێندن دهكهن.