بافڵ تاڵەبانی: كەس بۆی نییە بە خراپ باسی مەسعود بارزانی بكات
  2022-11-14       1182       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لەبارەی خراپی پەیوەندییەكانی نێوان حزبەكەی و پارتی، رایگەیاند، تاكەی تەحەمولی ئەم دۆخە بكەین، ئەوەی هەیە دوئیدارەییە. لەگەڵ ئەوەش دەڵێت: كەس بۆی نییە بە خراپ باسی مەسعود بارزانی بكات.

ئاوێنە: ئەو قسانەی بافڵ تاڵەبانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا هاتون لەگەڵ كەناڵی روداو كە بڕیارە سبەی شەو، دەقی چاوپێكەوتنەكە بڵاوبكرێتەوە.

بەپێی كەناڵەكە، بافڵ تاڵەبانی وتویەتی"یەكێتی ئامادەیە هەمو كێشەكان لەگەڵ پارتی چارەسەر بكات...سبەینێ ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن ئەگەر لیستی دەنگدەران لە فلتەر بدرێ و پێكهاتەكان نوێنەرایەتی دروستی خۆیان بكەن."

لەبارەی خراپی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتیش پافڵ تاڵەبانی وتویەتی"تاكەی تەحەمولی ئەم دۆخە بكەین، ئەوەی هەیە دو ئیدارەییە، خۆ غازو كارەبا كە ئایندەی ئابوری كوردستانن، هەردوكیان لە سنوری ئێمەن، بەڵام بۆ من پێكەوە كاركردن و حكومەتێكی یەكگرتوی بەهێز لە هەمو شتێك گرنگترە. هەر ئەوەش ئەولەیەت و ئیشی یەكەمی من و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە."

هەروەها لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"كەس بۆی نییە بە خراپ باسی كاك مەسعود بكات."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×