ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری دۆسیەکانی هاوسەرگیری و جیابونەوەی بۆ مانگی (تشرینی یەکەم/10) بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، له‌و مانگه‌دا زیاتر له 33 هه‌زار گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون و له‌به‌رامبه‌ریشدا، زیاتر له نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار گرێبه‌ست هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
ئاوێنە: باڵای دادوەری له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دادگاکانی باری کەسی لە عێراق لە ماوەی مانگی رابردودا 27 هەزار و 191 گرێبەستی هاوسەرگیرییان تۆمارکردوە، هاوکات شه‌ش هەزار و نۆ په‌سه‌ندكردنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیریش تۆماركراون كه پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان هاوسه‌رگیریان كردبو.
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاشكرایكردوه، مانگی (تشرینی یەکەم/10)، پێنج هه‌زار و 208 حاڵەتی پەسەندکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری تۆماركراون كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دادگاكان بون، هەروەها هه‌زار و 779 حاڵەتی جیابونەوەش به‌بڕیاری دادوه‌ر تۆماركراون.
شاره‌زایانی بواری خێزان و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران بۆ خراپی دۆخی ئابوری، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی خێزان، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناپاكی هاوسه‌رگیری ده‌گه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها كێشه‌كانی نه‌گونجان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه، به خاڵی لاوه‌كی جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ران داده‌نرَێن.