شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاماژه به هاتنی شه‌پۆلێكی بارانبارین و هه‌وره بروسكه ده‌كات بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایده‌گه‌یه‌نێت، پله‌كانی گه‌رما دوو تا چوار پله نزم ده‌بنه‌وه.
ئاوێنە: ئاراز جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی و رووداوه سروشتییه‌كان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2022، بڵاویكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی شێداری دەریای ناوەراست و سوور سبەینێ چوارشەممە 16ی تشرینی دووه‌می 2022، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواوی نزم لەکاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە بارانبارین بەشێوەی پچر پچر و رێژەی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەستپێدەکات کە ھەندێک کات و ناوچە ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت".
ئه‌وه‌شی وتووه: "لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا شه‌پۆله‌كه کاریگەری چالاک‌تر دەبێت و ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین دەگرێتەوە زیاتر بەشێوەی تاوە بارانی بەخوڕ ناوبەناو ھەورە تریشقە چالاک دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزە لەھەندێ ناوچەدا و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو".
باسی له‌وه‌شكردووه: "لەماوەی ئەم شەپۆلە پلەکانی گەرما دوو تا چوار پلە نزمدەبنەوە، خێرایی با ھەندێک کات مامناوەند چالاک دەبێت 15 تا 35 کیلۆمه‌تر لە کاتژمێرێکدا ئاڕاستەی با ناجێگیر دەبێت".
به وته‌ی ئه‌و كه‌شناسه كورده، کاریگەری ئەم ناجێگیریە بۆ رۆژی پێنجشەممە 17ی تشرینی دووه‌م تا کاتەکانی ئێوارە درێژەی دەبێت لەناوچەکەدا ناوبەناو ھەورە تریشقە چالاک دەبێتەوە لەگەڵ تاوە باران و تەرزەدا دواتر کۆتایی پێدێت".
له باره‌ی بڕی بارانبارینی پێشبینی كرا‌و له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌دا، ئاراز جه‌بار ده‌ڵێت: "زۆرترین رێژەی بارانبارین بەگشتی پێشبینی دەکەین لەناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجەدا بێت لەنێوان 10 تا 60 میلمەتر وە لەسەرجەم ناوچەکاندا لەنێوان پێنج تا 20 ملیممەتر ئەگەری بارانبارین دەبێت".
ده‌شڵێت: "لەکاتەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر بەرەبەیانی رۆژی ھەینی 18ی تشرینی دووه‌م، لەم ماوەیەدا بەھۆی بەرزبوونەوەی رادەی شێ و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری دروستبوونی تەم و مژی چڕ لە زۆرێکی ناوچەکاندا دەبێت".
باسی له‌وه‌شكردووه: "وەک پێشتریش رامانگەیاند بۆ ھەر حاڵەتێک و مەترسیەکی دروستبوونی لافاو لەھەر ناوچەیەک پێش وەخت بەچاودێری کردنی ورد ئاگادارتان دەکەینەوە چونکە ئەم دیاردانە بەشێوەی لەناکاو لەم دۆخە ناسەقامگیرانەدا سەرھەڵدەدات تا کاتی زۆر نزیک ناتوانرێت دیاری بکرێت چ ناوچە و شوێنێک ئەگەری ھەیە بکەوێتە بەر چالاکبوونی ھەورە بروسکە بەھێزەکان کە سەرچاوەی باران و تەرزەی زۆر بەخوڕ و خێرایە".