سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر
  2022-11-15       439       

به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی تشرینی دووه‌می 2022، د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان.

ئاوێنە:  كۆماری عێراق له‌ لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ پێشوازی لێكرا.

دوێنێ دووشه‌ممه‌ 14ی تشرینی دووه‌می 2022، د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق كارنامه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه‌ خۆی له‌ 17 خاڵدا ده‌بینێته‌وه‌.

سه‌رۆك كۆمار له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی كارنامه‌كه‌یدا رایگه‌یاند، چارەسەری‌ خێرا بۆ کێشەکانی‌ نێوان هەولێر و بەغدا دەدۆزنەوە.

سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ هه‌ولێر دوای رۆژێك له‌ راگه‌یاندنی كارنامه‌كه‌ی دێت و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×