وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه موچه‌ى زیاتر له600 ئه‌فسه‌رى خۆى ڕاده‌گرێت‌و پێیانڕاده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئه‌و ده‌مانچانه نه‌هێننه‌وه كه به‌دیارى پێیاندراوه، موچه‌یان پێ‌نادرێت، په‌رله‌مانتارێكیش زانیاریی له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: سه‌روان هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى ماوه‌به‌سه‌رچوى كوردستان له‌میانى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌ماندا ئاشكرایكرد، زیاتر له600 ئه‌فسه‌رى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه پێشتر هه‌ریه‌كه‌یان ده‌مانچه‌یه‌كی به‌دیاریى پێدراوه.
ده‌شڵێت:"به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داواى هه‌موو ئه‌و ده‌مانچانه ده‌كاته‌وه‌و موچه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ره‌كانیشى ڕاگرتوه‌و داواده‌كات تا ئه‌وكاته‌ى ده‌مانچه‌كان نه‌گه‌ڕێننه‌وه، موچه‌كانیان پێنادات".
له‌و ڕوه‌شه‌وه په‌رله‌مانتاره‌كه وتى:"داوا له‌سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌م ڕه‌زامه‌ندى بده‌ن له‌سه‌ر پێكهێنانى دوو لیژنه، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌ى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ باسمان كرد‌و وه‌زیرى ناوخۆ وتى چاره‌سه‌رى ده‌كه‌ین تائێستا نه‌كراوه، دوه‌میش له‌سه‌ر ڕاگرتنى موچه‌ى ئه‌م 600 پێشمه‌رگه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ى ده‌مانچه لێیان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ماوه‌به‌سه‌رچوى وت، "من پێشتر‌و به‌رله‌وه‌ى ببمه په‌رله‌مانتار پێشمه‌رگه بوم، له‌نیزامى سه‌ربازیدا هه‌ر داواكاریه‌ك هه‌بێت ئاگاداركردنه‌وه هه‌یه، ئه‌فسه‌ره‌كه ئاگادارده‌كرێته‌وه به‌وه‌ى داواى لێده‌كرێت".
له‌كاتى قسه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌دا ئه‌م گفتوگۆیه ڕویدا:
سه‌رۆكى په‌رله‌مان: كاك سه‌روان
سه‌روان: با په‌یامه‌كه‌م به‌دروستى بگه‌یه‌نم
سه‌رۆكى په‌رله‌مان: په‌یامه‌كه گه‌یشتوه، هه‌ردوو لیژنه‌ى ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه به‌دواداچون ده‌كه‌ن
سه‌روان: وه‌لاهى نایكه‌ن
سه‌رۆكى په‌رله‌مان: ئێ نایكه‌ن ئه‌ندامه‌كان‌و سه‌رۆكى لیژنه‌كان به‌رپرسن