هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاویکردەوە لە ماوەی حه‌وت مانگی رابردوودا دوو هەزار و 544 سەربازی توركیا كوژراون و 11 هێلیکۆپتەر خراوەنەتە خوارەوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ سێشه‌ممه 15ی تشرینی دووه‌می 2022، ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەڵ-هەپەگە، ئاماری حەوت مانگی رابردووی، شەڕ و پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیای لە ناوچەكانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بڵاوكردەوە، کە لە 14ی نیسانەوە تا 14ی تشرینی ئەمساڵ تۆمارکراوە.
لە ئامارەکەی هەپەگەدا هاتووە، لەماوەی حەوت مانگی رابردوودا، لەئەنجامی "بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، دوو هەزار و 544 سەربازی تورکیا كوژراون، 11 هێلیکۆپتەر خراوەتە خوارەوە و دوو تانک تێکشکێنراون".
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، سوپای توركیا دوو هەزار و 837 جار بە بۆمب و چەکی قەدەغەکراو و گازی کیمیایی، هێرشیان کردووەتە سەر مەیدانەکانی شه‌ڕ.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی هه‌په‌گه، له ماوه‌ی ئه‌و حه‌وت مانگه‌ی شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ سوپای توركیا 174 گه‌ریلایان گیانیان له ده‌ستداوه.