د. لەتیف رەشیدو مەسعود بارزانی: پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشە چارەسەر بکرێن
  2022-11-15       410       

د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە كۆبونەوەیەكی نێوانیاندا، لەبارەی پەیوەندییەكانی عێراق و وڵاتان دەڵێن، پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشەو لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەکانی حکومەتی تازەی عێراق تاوتوێ کران و هەردولا پاڵپشتیی خۆیان بۆ حکومەتی عێراق و جێبەجێکردنی بەرنامەکەی حکومەت دوپات کردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و جەخت لە ڕۆڵ و پێگەی عێراق لە ناوەندە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرایەوە. هەروەها ئەوەش خرایەڕو کە پێویستە گرفتەکان دور لە زمانی هەڕەشە و لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×