ئەو تۆمەتبارەی 57 قورئانی لەمزگەوتێكی سلێمانی دزی بو دەستگیرکرا
  2022-11-15       453       

پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركردوە كە بە سێ جار 57 قورئانی لە مزگەوتێكی شارەكە دزیوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبویەوە کە مامۆستایەکی ئایینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرەنجام  توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت."

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیس، "تۆمەتبار ٥٧ قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دوایینجاریان لەمانگی ٧/٢٠٢٢ بوە کە 10 قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتون نوسرابون."

ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تۆمەتبار (ا. ع. ن.) لەدایکبوی ١٩٩٩ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×