لە خواردنگەیەكی دهۆك تەقینەوە رویداو بریندار هەیە
  2022-11-15       470       

ئەمشەو سێشەممە، لە خواردنگەیەك لە ناو شاری دهۆك تەقینەوەیەك رویداو بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان روداوەكە بەهۆی تەقینەوەی غازەوە بوەو پێنج برینداری لێكەوتۆتەوە.

ئاوێنە: تەقینەوەكە لەناو شاری دهۆك و لەنێو خواردنگەیەكی پیتزا بوە بە "پیتزا ئەڤڕۆ"و تیمەكانی بەرگری فریاكەوتن دەستەبەجێ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكەو توانیویانە ئەو ئاگرە كۆنترۆڵ بكەن كە لە ئەنجامی تەقینەوەكەوە كەوتۆتەوە.

هەرچەندە تا ئێستا لایەنە رەسمییەكان لێدوانیان نەداوە، بەڵام خاوەنی خواردنگەكە بە پێگەی "گاڤ"ی راگەیاندوە، هۆكاری تەقینەوەكە، تەقینەوەی بتڵی غازبوە.

ئەوەشی وتوە، پێنج كەس لە ئەنجامی تەقینەوەكە برینداربون كە كارمەندی خواردنگەكە بون و یەكێكیشیان برای خۆمە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×