عەقیدێكی سوپای پاسدارانی ئێران لە بۆكان كوژرا
  2022-11-15       701       
دیمەنێكی ئەمشەوی خۆپیشاندانی شاری بۆكان

ئەمشەو(سێشەممە) لەمیانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكانی شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا، ئەفسەرێكی سوپای پاسدارانی ئێران بە پلەی عەقید كوژراو میدیای نزیك لە سوپای پاسداران هەواڵی كوژرانی ئەو عەقیدەی پشتڕاستكردۆتەوە.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ئەمشەو سێشەممە، لە ئاکامی تێکهەڵچونی نێوان خۆپیشاندەرانی بۆكان و هێزە سەرکوتکەرەکانی حکومەت، عەقیدێكی سوپای پاسداران بەناوی "ڕەزا ئەڵماسی" کوژرا.

هاوكات ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، نزیك لە سوپای پاسداران، هەواڵی كوژرانی ئەو عەقیدەی سوپای پاسدرانی لە بۆكان پشتڕاستكردۆتەوەو رایگەیاندوە، عەقیدی پاسدار رەزا ئەڵمانی لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوەو كوژراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×