گرێبەستەكانی کۆمپانیاکانى کۆکردنەوەى داهات لە سلێمانى هەڵدەوەشێنرێنەوە
  2022-11-15       543       

بڕیارە سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆببێتەوە دەنگ لەسەر پەسەندكردنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهات بدات.

ئاوێنە: كارنامەی كۆبونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە سێ بڕگە پێكهاتوە كە یەكەمیان دەنگدانە لەسەر پەسەندكردنی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكانی كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی داهات.

هەر بەپێی كارنامەكە لە بڕگەی یەكەمی كۆبونەوەكەدا رێكاری كۆكردنەوەی داهات لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە، دیاری دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×