رێبوار تاڵەبانی، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، "ئه‌و پۆسته بۆ من هیچ نییه، ده‌بوایه به‌لانیکه‌م وه‌زاره‌تێک له حکومه‌تی هه‌رێم یاخود پاداشتێکی زیاتر بوایه، پێشتر پۆستەکەم هاوتای وەکیل وەزیر بو لانیکەم دەکرا وەزارەتێک لە هەرێم وەرگرم"، ده‌شڵێت، "بینینی سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێم قورسه هه‌تا ئێستا یه‌کجار سه‌رۆکی حکومه‌تم بینیوه".
ئاوێنه: رێبوار تاڵەبانی له‌باره‌ی دۆخی عێراق و ده‌ستبه‌كاربونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، "ئه‌و کوتله‌یه‌ی دروستکراوه به‌ناوی به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت که هه‌مو سوننه و کورد و شیعه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی تێدایه یه‌کێک له‌و ڕێککه‌وتنانه‌ی که کردویانه بارودۆخی ناوچه کوردستانیه‌کان بگه‌ڕێته‌وه پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ر و دۆسیه‌ی ئه‌منی ڕاده‌ستی پۆلیسی ناوخۆیی بکرێت، ئه‌مه هه‌نگاوێکی باشه بۆئه‌وه‌ی بارودۆخی که‌رکوک ئاسایی بکرێته‌وه و بون به‌سه‌ربازگه‌یی تێدانه‌بێت، چونکه دژی مادده‌ی (9) ی ده‌ستوره نابێت سوپا و سه‌رباز له‌ناو شاردا بێت ئه‌وکاته به‌کۆی گشتی که‌یسه سیاسیه‌کان نامێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕێککه‌وتن کراوه له‌سه‌ر ئه‌وه، جارێ هیوایه‌ک به‌خۆمان ده‌ده‌ین و چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین بزانین ده‌وڵه‌تی شیاع سودانی ده‌توانێت به‌ڵێنه‌کانی جێبه‌جێ بکات یاخود هه‌مان سیناریۆی عه‌بادی و مالیکی و جه‌عفه‌ری دوباره ده‌کاته‌وه".
رێبوار تاڵەبانی باسی له‌وه‌شكرد، کۆمه‌ڵێک ئه‌فسه‌ریش ئه‌وانیش توشی هه‌مان کێشه بون، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته هه‌موی یه‌ک پاکێجه و بابه‌تێکی سیاسیه و په‌یوه‌سته به 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ئه‌گه‌ر کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکرێن ده‌بێت ئه‌مه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت.
سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سزادانی و پشتیوانیكردنی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه، رێبوار تاڵه‌بانی وتی، "ئێمه ئه‌وکاته‌ی هاتینه هه‌ولێر پێشوازیه‌کی باشمان لێ‌کرا له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسانه‌ش پشتگیری کراوم له دادگاکاندا له پاڵپشتیکردندا له‌گه‌ڵم بون به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ڕۆڵێکی گرنگی هه‌بوه له‌چاودێریکردنی ئه‌و که‌یسانه ئه‌وکاته خۆی سه‌رکردایه‌تی ڕیفراندۆمی کردوه و خۆیشی به‌ڵینیدا بو که هه‌ر کێشه‌یه‌ک به‌بۆنه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بێت ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه که پاڵپشتی و به‌رگری له‌و که‌سانه بکات که به‌بۆنه‌ی ڕیفراندۆمه توشی کێشه‌ی سیاسی بون".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئێستا که ڕاوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ته وه‌کو پاداشتێک ئه‌و پۆسته‌ت پێدراوه یاخود پۆسته‌که ته‌نها ناوێکه بۆ تۆ؟، ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "ئه‌و پۆسته بۆ من هیچ نییه، چونکه له‌کاتی 16ی ئۆکتۆبه‌ر سه‌رۆکی وه‌زیرانی ئه‌وکات حه‌یده‌ر عه‌بادی وتی ته‌نها شه‌رعیه‌ت بده و بگه‌ڕێوه هه‌ر وه‌زاره‌تێکت ده‌وێت له حکومه‌تی فیدڕاڵی پێت ده‌سپێرین، من خۆم پێشتر که سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌ن بوم له پله‌ی بریکاری وه‌زیر بوم، من که هاتومه‌ته هه‌رێمی کوردستان ده‌بوایه به‌لایه‌نی که‌م وه‌زاره‌تێک له حکومه‌تی هه‌رێم یاخود پاداشتێکی زیاتر بوایه له‌وه چونکه ئه‌وه که‌متر بوه له‌و پله و پۆسته‌ی که پێشتر هه‌مبوه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که هه‌مبوه چونکه که‌م که‌س هه‌یه وه‌کو من هه‌ڵویستی ده‌ستوریانه و یاساییانه و مێژویانه بدات، ئه‌گه‌ر من ئه‌وکاته بگه‌ڕامایه‌وه که‌رکوک به‌لایه‌نی که‌م وه‌زیر بوم له حکومه‌تی فیدڕاڵی".
په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئایا پۆستی ڕاوێژکاری سەۆکی حکومەتی هەرێم ته‌نها ناونیشانێکه پێتان دراوه یاخود ده‌سه‌ڵات و کارتان هه‌یه ؟، ڕێبوار تاڵه‌بانی ده‌ڵێت، "هه‌ر کارێکیان پێویست بێت له سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت ئاراسته‌م ده‌که‌ن منیش ئه‌وه‌ی پێمکرا بێت له‌و شاره‌زاییه‌ی خۆم ده‌توانم پێشکه‌شیان بکه‌م و سودی لێوه‌رگرن، هه‌تا ئێستا 16 پرۆژه‌م داوه به سه‌رۆکی حکومه‌ت هه‌رکاتێک بیانه‌وێت من ده‌توانم بۆیان به‌ڕێوه‌به‌رم".
له‌باره‌ی بینینی سه‌رۆكی حكومه‌ت كه پێشتریش سه‌رۆکی ده‌سته‌ی مافه‌کانی مرۆڤ وتبوی، "بینی سه‌رۆکی حکومه‌ت زۆر قورسه"، ڕێبوار تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌كردبو، "به‌گشتی ئه‌وه گله‌ییه، منیش واتێده‌گه‌م بینی سه‌رۆکی حکومه‌تی هەرێم قورسه و سیستماتیک نه‌کراوه به‌گشتی کارکردن له هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆزه 30 ساڵه کێشه‌ی زۆر که‌ڵه‌که بوه ئیتر نازانم ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی کابینه‌که و سیاسه‌تی سه‌رۆکی حکومه‌ت خۆی چۆن به باشی ده‌زانێت ئه‌وه به‌رنامه‌ی خۆیه‌تی".
رونیشیكرده‌وه، "من هه‌تا ئێستا یه‌کجار سه‌رۆکی حکومه‌تم بینیوه، من ساڵێکه له‌و پۆسته‌دام، تائێستا ئه‌و ده‌رفه‌ته ڕوینه‌داوه".
سه‌باره‌ت به پاسپۆرته‌که‌ی ڕێبوار تاڵه‌بانی وتویه‌تی، "به‌داخه‌وه ئه‌وه پیلانی نه‌یارانی کورده له دژی من تۆماریان کردبوه له دادگای که‌رخ، ئه‌وانه‌ی له که‌رکوک ئه‌و که‌یسانه ده‌جوڵێنن، من سێ دادگایی کرام له هه‌مویان سه‌رکه‌وتو بوم له‌گه‌ڵ ئه‌و سکاڵانه‌ش قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر ده‌که‌ن و پاره و موڵک هه‌موی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، عێراقیش ده‌وڵه‌تێکه گه‌نده‌ڵی و ڕۆتینی زۆره له‌به‌ر ئه‌وه هێشتا ماوه‌ته‌وه ئێستا هیچ پاسپۆرتم نییه ته‌نانه‌ت پاسپۆرتم بۆ ده‌رناکه‌ن".