وەزارەتی دارایی بریارێك دەردەكات و دەرماڵە بۆ ئەم كەسانە زیاد دەبێت
  2022-11-16       343       

بە رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی دارایی بڕیارێكی پێشووی هەموار دەكاتەوە و دەرماڵە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكات، كە بڕوانامەی بەرزتر بەدەست دەهێنن.

ئاوێنه‌: بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی حكوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان، كە لە 15ی11ی 2022 دەرچووە  ئاماژە بە هەمواركردنەوەی رێنماییەك و خەرجكردنی دەرماڵە كراوەو لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، كە پاڵپشت بە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیار درا بە هەمواركردنەوەی بڕیارێكی پێشووی وەزارەتی دارایی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەران.

لە دەقی نووسراوەكەدا هاتووە: "هەر فەرمانبەرێك لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییە بەركارەكان بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بهێنێت، بڕوانامەكەی بۆ هەموار دەكرێتەوە و دەرماڵەی بڕوانامەی بۆ خەرج دەكرێت."

ئەوەش خراوەتە ڕوو: "دەرماڵەی بڕوانامە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەكرێت، بەڵام بۆ گۆڕینی پلە و ناونیشان دەكەوێتە دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پلە بەرزكردنەوە، ئەوكات پلەیان بەرز دەكرێتەوە و ناونیشانیشان دەگۆڕدرێت."

ساناو فەرەیدوون جوانڕۆیی، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە: "ئێمە لای خۆمان بەم شێوەیە جێبەجێمان کردووە، كە دەرماڵەی بڕوانامەی بەرزتر بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی رێكارەكان بڕوانامە بەدەست دەهێنن، بەڵام وەزارەتی دارایی لە ڕێنمایی پێشووتریان ڕەچاوی هەبوونی موڵەتی خۆێندنیان نەکردبوو."

ناوبراو جەختی كردەوە ،هەر قەرمانبەرێك بە رێكارە یاساییەكان بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بێنێت، هەمواری بڕوانامەی بۆ بكرێت و دەرماڵەی بڕوانامەی بۆ خەرج بكرێت و بڕیارەكەش لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانە.

بڕیارەکە مەبەستی لەو بڕوانامانەیە، کە بە موڵەتی خوێندن وەرگیراون.

بەرپرسەكەی حكوومەت روونی كردەوە، تەنیا پلەبەرزکردنەوەکە دوادەخرێ، تا پلەبەرزکردنەوە دەکرێتەوە، ئەوكات پلەشیان بەرز دەكرێتەوە و ناونیشانیشیان دەگۆڕدرێت.

هەر فەرمانبەرێك بڕوانامەی دبلۆمی هەبێت 35%ی دەرماڵەی بۆ خەرج دەكرێت، بۆ بەكالۆریۆس 45% و بۆ دیبلۆمی باڵا 55% و بۆ ماستەر 75% و بۆ دكتۆراش 100% دەبێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێكدا ئاماژەی بەوە کردبوو "بڕیار دراوە، ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی وەزیفەدا بڕوانامەی بەرزتر بەدەست بهێنن، بۆیان هەموار نەكرێت و دەرماڵەشیان بۆ خەرج نەكرێت."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×