کەشناسی :ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران دەبارێت
  2022-11-16       423       

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری بەفربارین هەیە،و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.

ئاوێنه‌: کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی باران بارین، کە کاتی دابارین لە دوانیوەرۆوە دەستپێدەکات و سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی تر، لە کاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.

لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان، لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری باران بارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکان.

هەروەها لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران دەستپێدەکات پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت .

لە پارێزگای دهۆکیش ئاسمان هەور دەبێت، باران بارین لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەستپێدەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی باران بارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت

لە پارێزگای  کەرکوکیش ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی نمە باران لە ناوچە جیا جیاکاندا لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ.

بۆ سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلەی دیکە نزم دەبێتەوە و بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 22 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 19 پلەى سیلیزى

سۆران: 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×