شەوی رابردو هه‌ریه‌كه له فواد محەمەدی خەڵکی گوندی ماویان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی کامێران و عیسا بیگلەری، تەمەن 39 ساڵان، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتوی شاری سنە به ته‌قی راسته‌وخۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، شەوی هاوڵاتییەکی ناڕازی بە ناوی فواد محەمەدی ته‌مه‌ن 38 ساڵان و خەڵکی گوندی "ماویان" بەهۆی تەقەی هێزەکانی حکومەتی ئێران لە خۆپیشاندانەکاندا گیانی لەدەستدا، كه خێزانداره و خاوەنی دو منداڵە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئەو هاوڵاتییە ناڕازییە دوای برینداربونی گوازرابوەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کامێران و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدابو"، هەروەها لە خۆپیشاندانەکه‌دا چەندین هاوڵاتیی برینداربون.
شەوی رابردو خەڵکی ناڕازی لە کامێران دەستیان به خۆپیشاندان كرد و شەقامەکانی شاریان گرتبو و ئاگریان کردبوەوە و دروشمیان دژی حكومه‌تی وڵاته‌كه به‌رزده‌كرده‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان روبه‌ڕوی خه‌ڵك كرد.
هاوكات رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هه‌ر شه‌وی رابردو عیسا بیگلەری، تەمەن 39 ساڵان، خەڵکی سەوڵاوا و دانیشتوی شاری سنە كه لە ڕۆژی لەدایکبونی بو، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکوومەتییەکان گیانی لەدەستدا.
عیسا بیگلەری باوکی سێ منداڵە، کە بچوکترینیان تەمەنی سێ مانگە، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا به خاك سپێردرا.