پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند؛ رێگە نادەین قەیرانی غاز لە سلێمانی دروست بێت، دەشڵێت: عەمباری پاشکەوتکردنی غازمان داناوە.
ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ ئۆتۆمبێلەکانی غاز بە کۆڵانەکاندا دەگەڕێت و نەمانهیشتوە نرخەکەشی زیاد بکات وەکو هەندێکی شوێنی دیکە.
وتیشی: بۆ یەکەمجار چەند عەمبارێکی پاشەکەوتکردنی غازمان داناوە لە سلێمانی و توانای گلدانەوەی بەشی شەش مانگ غازی پارێزگاکەی هەیە.
پارێزگاری سلێمانی جەختی کردەوە کە هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ زیادکردنی قەبارەی غازی هاوردەکراو بۆ سلێمانی و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراویان بۆ کۆمپانیا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە.