بۆ ناردنی نەوتی سپی عێراق داوای "گەرەنتی" لە حكومەتی هەرێم دەكات
  2022-11-16       676       

رێبوار ئەوڕەحمان، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بۆ ناردنی نەوتی سپی عێراق داوای گەرەنتی لە حكومەتی هەرێم دەكات و بەمەرجێك نەوت دەنێرێت كە حكومەتی هەرێم بە 30 هەزار دینار بیداتە هاوڵاتیان.

ئاوێنە: رێبوار ئەوڕەحمان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"پاش ئەوەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لە ئێستادا حکومەتی هەرێم کێشەی خستۆتە ناردنی ئەو نەوتەو بە نیازە بەرمیلی بە ١٠٣ هەزار دینار بداتە ماڵان، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق تەنها بە ٣٠ هەزار دینار دەینێرێت."

ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ ئەوەشی خستۆتەڕو"بۆیە حکومەتی عێراقی داوای زەمانەت(گەرەنتی) لە حکومەتی هەرێم دەکات کە بە مەرجێک ئەو نەوتە دەنێرێت حکومەتی هەرێم بە  ٣٠ هەزار دینار بیداتە هاوڵاتییان."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×