عەلی باپیر لە مێرگەپان سەردانی بەرهەم ساڵح دەكات
  2022-11-16       637       

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری سەردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری پێشوی عێراقی كرد لە مێرگەپان و لە دیدارێكدا جەختیان لە "پتەوكردنی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی" و "باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک" كردەوە.

ئاوێنە: ئه‌مڕۆ چوارشەممە، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان هاوڕێ له‌گه‌ڵ وەفدێكی ئه‌نجومه‌نی باڵاو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی حزبەكەی له‌ مێرگه‌پان سه‌ردانی د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری پێشوی عێراقی كرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی كۆمەڵ لەبارەی سەردانەكەوە لە راگەیەندراوێكدا تەنها ئەوەندەی وتوە كە "سەردانەکە بەمەبەستی هەواڵ پرسین‌و تاوتوێی هەندێ پرسی سیاسیی بو لەهەرێمی کوردستان‌و عێڕاق به‌گشتی."

بەڵام نوسینگەی راگەیاندنی بەرهەم ساڵح، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"له‌ دیداره‌كه‌دا باس لە هەلومەرجی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا."

ئەوەشی خستۆتەڕو"لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا دوپاتکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی و هاوکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان روەو هێنانەئاراوەی بەرژەوەندی گشتی و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×