عیسا عوزێر، سه‌رۆك ئه‌ركانی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وه‌زیری پێشمه‌رگه "له‌ژێر فشاری حزبه‌كه‌یدا" ده‌وام ناكات و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن به كه‌سێكی دیكه.
ئاوێنە: عیسا عوزێر، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه وەزیری پێشمەرگە ده‌وامی نه‌كردوه، هیچ بڕیارێكی فه‌رمیمان پێ نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام قسه‌ی لابه‌لا كراوه، به نیازن كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته‌و بیستومه ئاگادار كراوه‌ته‌وه نەیەتە ده‌وام بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه ده‌ستنیشان بكرێت.
وتیشی: ماوه‌ی پێنج مانگه وه‌زیر له ژێر فشارێكی زۆردا بوه، جه‌نابی وه‌زیر ره‌گه‌زێكی چالاك بوه له پێشخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌بونی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پێویست ده‌زانم، هیوادارم سه‌ركردایه‌تی سیاسی پێداچونه‌وه به بڕیاری خۆیاندا بكه‌ن، پێشبینی ناكه‌م كه‌سێك بێت وه‌ك كاك شۆڕش به‌و جۆره كار بۆ چاكسازی بكات.