بەشدار حەسەن: لە زیندان تۆمەتێکی تر بۆ سزادراوانى بادینان دروست كراوە
  2022-11-16       540       

بەشدار حەسەن، سەرۆکى تیمی پارێزەرانى بەرگریکردن لە زیندانیانى بادینان رایگەیاند، لە زیندان تۆمەتێکى دیکە بۆ سێ لە سزادراوانی بادینان دروستکراوەو جارێکى دیکە دەدرێنەوە دادگا.

ئاوێنە: بەشدار حەسەن، سەرۆکى تیمی پارێزەرانى بەرگریکردن لە زیندانیانى بادینان، بە رۆژنیوزی راگەیاند، "ئەمڕۆ(چوارشەممە) تۆمەتێکی تری سزایی خرایە پاڵ هەریەک لە ڕۆژنامەنوسان شێروان شێروانی و ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە."

ئاماژەى بەوەشکرد، لە بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەسنەزان و دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد، ئەو تۆمەتەى خراوەتە پاڵ سزادراوەکانى بادینان ئەوەیە کە گوایە بەناوی چەند زیندانیەکى تر واژویان کردوە ئەوەشیان وەک ساختەکاری خستوەتە پاڵیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×