سه‌ربازێکی سوپای پاسداران کوژرا
  2019-07-11       719       
شەوی ڕابردوو لە شارۆچكەی سەوڵاوا پاسدارێكی خەڵكی قوروە لە لایەن گروپێک چەكدارانی نەناسراوەوە كوژرا.

ئاوێنه‌: ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگه‌یاند ''لە ئەنجامی ئەو شەر و تێكهەڵچوونەدا ئەندامێكی سوپای پاسداران بە ناوی محەمەد ئەحمەدی خەڵكی قوروە كوژراوه‌''.

هەتا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ یەك لە حیزبە كوردستانییەكانی دژی حكومەتی ئێران بەرپرسیارێتی ئەو شەڕەیان بە ئەستۆ نەگرتووە، لەلایەكی دیكەوە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە كە ئەو پاسدارە لە كاتی بە جێگەیاندنی ئەركەكانی و بە هۆی تەقینەوەی مین كوژراوە.

سەرچاوەكانی هەنگاو تێكهەڵچوون لەو ناوچەیان پشتڕاست كردووەتەوە، بەڵام تەقینەوەی مین پشتڕاست ناكەنەوە.

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦ پاسدار لە تێكهەڵچوون لە شارەكانی پیرانشار، سەوڵاوا و جوانڕۆ كوژراون و ٣ پاسداری دیكە بریندار كراون.

ئەوەی تا ئێستا ڕوون بووەتەوە، پارێزەرانی رۆژهەڵات بەرپرسیارێتییان لە هێرشەكەی پیرانشار ڕاگەیاندووە، بەڵام هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكانی دیكە ڕانەگەیاندووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×