وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشكرایكرد، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەعێراق لەم هەفتەیەدا بەرزبونەوەیەکی بچوکی تۆمارکردوە، بهرپرسێكى باڵاى ئهو وهزارهتهش دهڵێت:"بەراورد بەشەپۆلەکانی پێشوتری کۆرۆنا، ئێستا عێراق بەشەپۆلێکی لاوازی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنادا تێپەڕدەبێت".
ئاوێنە: عەبدولئەمیر حەلەفی بەڕێوەبەری تەندروستیی گشتیی لەوەزارەتی تەندروستیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئەو پێوەرەی بۆ زانینی ڕادەی توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتی پێدەبەسترێت ڕێژەی پۆزەتیڤە، کە پەیوەندی بەکۆی پشکنینە پۆزەتیڤەکانەوە هەیە لەکۆی ژمارەی پشکنینەکان".
باس لهوهشدهكات، لەشەپۆلەکانی پێشودا ڕیژەی پۆزەتیڤی پشکنینەکان گەیشتە لەسەدا 38، بەڵام ئەو ڕێژەیەی ئێستا لەسەدا 2 تێپەڕناکات.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا بەرپرسەکەی وەزارەتی تەندروستیی وتی:"هەموو نەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکان بەتەواوی ئامادەکارییان بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو کردوە، جگەلەوەی هەموو پێداویستییە سەرەتاییەکانی دەرمانیش دابینکراون".
جهختیشدهكاتهوه، ڕێژەی مردن بەنەخۆشییەکە بەهۆی دابینکردنی دەرمانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردوە، جگەلەوەش جۆری ڤایرۆسەکە بەراورد بەجۆرەکانی پێشوو لاوازترە، وەزارەتی تەندروستیش لەم هەفتەیەدا هیچ حاڵەتێکی مردنی بەکۆرۆنا تۆمارنەکردوە.