محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ردانێكدا بۆ پارێزگای دیوانیه رایگه‌یاند، به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی‌و دارایی له‌سه‌روی كاره‌كانیانه‌وه داده‌نێن. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ناتوانن له‌سه‌ر سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به‌نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بودجه‌ی وڵات به‌رده‌وام بن.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌بینای پارێزگای دیوانیه كردووه‌و له‌باره‌ی پرسی گه‌نده‌ڵیه‌وه ڕایگه‌یاندووه، "ئێمه به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی له‌سه‌روی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانمانه‌وه داده‌نێین، به‌و پێیه‌ی ئه‌م دیارده‌یه مه‌ترسییه‌كی جددی له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌و سیاسه‌ته گشتییه‌كان دروستده‌كات كه له‌لایه‌ن هه‌ر حكومه‌تێكه‌وه جێبه‌جێده‌كرێن، جا حكومه‌تی فیدڕاڵی بێت یان حكومه‌ته ناوخۆییه‌كان".
وتیشی، "سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ پارێزگای دیوانیه سه‌ردانێكی ئاسایی نیه، به‌ڵكو هه‌مو سه‌ردانه‌كانمان سه‌ردانی كاركردنن كه تێیدا پێداچونه‌وه به‌كێشه‌كان ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ره‌كان داده‌ڕێژین و گوێ ده‌گرین ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بن، پشتگیریان ده‌كه‌ین، كۆی پێشنیاره‌كان ده‌خه‌ینه به‌رنامه‌ی كاره‌وه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كاره له‌پێشینه‌كانمان ڕونن، له‌ده‌ستنیشانكردنی گرنگترین كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌مو پارێزگاكانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه بوه‌ته هۆی زیادبونی ئازاره‌كانی هاوڵاتیان له‌ئاسته جیاوازه‌كانی ژیان و خزمه‌تكردندا، ئه‌مه‌ش هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ دیدگای حكومه‌ت به‌ره‌و چاكسازی ئابوری و ناكرێت دوابخرێت، له‌به‌ر ڕۆشنایی تێكچون و بێ كاریگه‌ری ئه‌و كه‌رته جیاوازانه‌ی كه ئابوری ده‌به‌نه پێشه‌وه، كه پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ناتوانین له‌سه‌ر سیاسه‌تی پشتبه‌ستن به‌نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بۆ بودجه‌ی وڵات به‌رده‌وام بین".