بۆ ڕووداوەكەی دهۆك پرسەی گشتی لە سلێمانی ڕادەگەیەنرێت
  2022-11-22       355       

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ” بۆ ڕووداوەكەی دهۆك پرسەی گشتی لە سلێمانی ڕادەگەیەنین”.

ئاوێنە: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بڵاویكردەوە، بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، هاوخەمیی خۆمان بۆ كارەساتەكەی ئەمشەوی شاری دهۆكی خۆشەویست دەردەبڕین، پرسەی گشتیی لە سنوری پارێزگاكەمان ڕادەگەیەنین، پرسە و پەژارەی خۆمان بۆ قوربانییەكان دەردەبڕین و، هیوای چاكبونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین.

پارێزگاری سلێمانی ئەوەش دەڵێت، هاوكاریی و ئامادەیی پارێزگاكەمان بۆ هەر ئەركێك دەردەبڕین و پشتیوانی پارێزگاری دهۆك و هەموو دامودەزگاكان دەبین.

شەوی ڕابردوو لە بەشە ناوخۆییەكدا لە شاری دهۆك تانكییەكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 5 كەس گیانیان لەدەستدا و 32 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە دوای ئەوە هات كە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، 17\11\2022 لە خانوویەكی سێ‌ نهۆمیدا سیستمێكی غاز تەقییەوە و بەهۆیەوە 15 كەس گیانیان لەدەستدا.

لەكاردانەوەی ئەو ڕووداوانەدا، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا كاركردن بە سیستمی غاز لە هەرێمی كوردستاندا ڕابگیرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×