محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و وردەکاری کۆبوونەوەی نێوانیان ئاشکرا کرا.
ئاوێنە: ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگييان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارييه‌كان له بوارى ئابووری و بژێوی ژیان و خزمه‌تگوزاریه‌كاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتیيانى عێراق.
دەشڵێت، سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندى ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات."
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ كرد بۆ متمانه‌وه‌وه‌رگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینيی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕى كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تيايدا زاڵ بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنووریيه‌كانی عێراق كرا و داكۆكى له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرايه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ريی عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكى دراوسێ.