لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا جەخت دەكەنەوە كە دەبێ گفتوگۆیەكی بنیاتنەران بكرێت و لە زوترین كاتیش‌دا یاسا هەڵپەسێردراوەكان لە پەرلەمانی عێراق پەسەندبكرێن و بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات.
ئاوێنە: پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ له‌تيف ڕه‌شيد، سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوه‌وه.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌ختى ئاواره‌كانى عێراق له كه‌مپه‌كاندا خرايه به‌ر باس و هاوڕا بون كه ده‌بێ كارى هاوبه‌ش بۆ باشتركردنى دۆخى ژيان و گوزرانيان بكرێت و هه‌وڵ بدرێت به شێوه‌يه‌كى ئارام بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شوێن و زێدى خۆيان.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته ئه‌منى و سياسى و ئابورييه‌كانى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له پشتگيريى هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى كارنامه‌كه‌ى له چاككردنى بژێوى ژيان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاريى باشتر به هاوڵاتييان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ كرا‌و كە "ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختيان لە هاريكارى و يه‌كخستنى تواناكان بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق كرده‌وه."
ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆرستانى داعش و كرده‌وه‌كانيشيان، "هه‌ردولا داكۆكييان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان ته‌واوى هێزه ئه‌منييه‌كان و پێشمه‌رگه و سوپا كرده‌وه بۆ له‌نابردنى تيرۆرستان و پاراستنى سه‌ر و ماڵ و ژيانى هاوڵاتييان."
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆيان ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى نێون هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و هه‌ردولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ گفتوگۆيه‌كى بنياتنه‌رانه بكرێت، هه‌روه‌ها له زوترين كاتدا ياسا هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێن و به‌پێى ده‌ستور بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه مافه‌كان و دادپه‌روه‌ريى كۆمه‌ڵايه‌تى و يه‌كسانى له‌نێوان هه‌مو پێكهاته‌كانى عێراقدا مسۆگه‌ر بكات."