سوپای پاسداران: هێرشەكانمان بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبن
  2022-11-22       448       

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێرشەكەی ئەمڕۆیان بۆ سەر بنكەكانی پارتی ئازادی كوردستان لە پردێ بە موشەك بوەو دەشڵێت، هێرشەكانیان بۆ سەر بنكەو بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە هەرێم بەردەوام دەبن.

ئاوێنە: محەمەد پاكپور، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاند، لە درێژەی هێرشە موشەكی و درۆنەكانمان بۆ سەر بنكەی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، بە موشەك هێرشمان كردە سەر بنكەكانی پارتی ئازادی كوردستان لە ناوچەی پردێ و لە قوڵایی خاكی هەرێمی كوردستاندا.

محەمەد پاكپور ئاماژەی بەوەداوە كە پارتی ئازادی كوردستان، پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی كوردستانی ئێراندا كردوە كە ئەو بە "كاری تێكدەرانە" ناوی بردوە.

فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران جەختی كردۆتەوە كە هێرشەكانیان تا چەككردنی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەنێو هەرێم بەردەوام دەبن.

داواشی لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كردوە دەوروبەری بنكەو بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، چۆڵ بكەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×