راپۆرتێك: زۆرینەی ئاوارە ئێزدییەكان توشی ناڕەحەتی دەرونی‌و عەقڵی بوون
  2022-11-23       468       

رۆژنامەیەكی ئەوروپی بڵاویكردوەتەوە، زۆرینەی ئاوارە ئێزدییەكان لە كەمپەكانی "مام رەشان"و "شێخان" توشی ناڕەحەتی‌و نەخۆشی دەرونی بوون، بەتایبەتی ژنان.

ئاوێنه‌: رۆژنامەی "بی ئێم سی یاسكۆلۆجی" ئەوروپی لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، بەپێی سەرژمێرییەك كە لەناو ئاوارە ئێزییەكانی هەردوو كەمی "مام رەشان" و "شێخان" كراوە، زۆرینەی ئەو ئاوارانە تووشی ناڕەحەتی دەروونی بوون بەتایبەتی ژنان، واتا 65%یان كێشەی دەروونی و عەقڵییان بۆ دروست بووە، ئەوەش دوای زیاتر لە 6 ساڵ بەسەر داگیركاری داعشدا بۆ سەر ناوچەكانیان.

ئەوەش هاتووە، شەڕ و كێشمەكێشەكان و كارەساتە سروشتی و مرۆییەكان، مەترسییەكانی لەسەر حاڵەتی دەروونی ئەو ئاوارانە زیاتر كردووە و كاریگەری لەسەر تەندروستی دەرونییان دروست كردووە.

بەپێی هەمان راپۆرت، تاوەكو ئێستاش یەك ملیۆن و 200 هەزار ئاوارە لەناوخۆی عیراقدا هەن و ئێزدییەكان لە هەمووان زیاتر روبەڕوی لەناوبردن و كوشتن و كۆچپێكردن بوونەتەوە لەلایەن رێكخراوی داعشەوە.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×