كاندیدەكەی پارێزگاری كەركوك كێیە؟
  2019-07-11       1807       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوای كۆبونەوەی نێوانیان، رایانگەیاند كە لەسەر دانانی تەیب جەبار، بۆ پارێزگاری كەركوك رێككەوتون.

ئاوێنە: مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی لەکۆنگرەیەکی رژنامەوانیدا رایگەیاند "لیستی برایەتی تەیب جەبار، وەک کاندیدی پارێزگاری کەرکوک پێشکەشی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات".

وتیشی "هیوادارن پارێزگاری کەرکوک خزمەتی خەڵکی شارەکە بکات و ببێتە جێگای رەزامەندی هەموو پێکهاتەکانیش".

-ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین ساڵی ١٩٥٤ لە کەرکوک لە دایک بوە.

-خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردوە.

-ساڵی ١٩٧٦ کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردوە.

-ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بوە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی.

-لە ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بوە لە کابینەی یەکەم و دوەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

-کۆتایی ساڵی ١٩٩٧ خۆی خانەنشین کردوە.

-لە ساڵی ١٩٩٨ لە کەرتی تایبەت کاری کردوە لەبواری ئەندازیاری.

-لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نوسین کردوە.

-خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە.

-چەندین نوسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی.

-یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢.

-لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠١ جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بوە.

-ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بوە.

-ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی کوردە.

-ئەندامی یەکێتیی نوسەرانی عێراقە.

-ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×