پەرلەمانتارێك: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی رێخۆشكەرە بۆ وەرگرتنەوەی پاشەكەوت و لێبڕینی موچە
  2022-11-23       406       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی مافی خانەنشینان، رێخۆشكەرە بۆ ئەوەی بتوانین لە هەمان رێگەوە مافی موچەخۆرانی هەرێم لە پاشەكەوتی موچەو لێبڕینی موچەكانیان بگەڕێنینەوە.

ئاوێنە: بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ گەڕانەوەی مافی خانەنشینان دڵخۆشیکردین و ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی بتوانین لە هەمان ڕێگەوە  مافی هاوڵاتیانی موچەخۆر وەربگرینەوە و ئەو نادەدپەروەرییەی بەرامبەریان کراوە بە ناوی (پاشەکەوتی موچەو بڕینی ڕێژەیەک لە موچەکان) بگەڕێنینەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بە داخەوە لە ئێستادا حکومەتی هەرێم بە تەواوی خۆی لێ بێدەنگ کردوەو هیچ بەرنامیەکیشی نەخستۆتەڕو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو موچانە.

بڕیار رەشید وتوشیەتی"بەو ئومێدەی بتوانین ئەم کەیسە بەهەموان  بجوڵێنین و ئەو مافە بۆ موچەخۆران وەربگرینەوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×