ناوەڕۆكی كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
  2022-11-23       476       

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا رایگەیاند، ئەو كەسانەی دەیانەوێت لە بواری دامەزراندنی سیستمی شۆڤاژدا کاربکەن دەبێت خول ببینن و مۆڵەتی پیشەیی بەدەستبهێنن. لەبارەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستانیش داوا لە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتوەکان دەكات سنورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن و دوپاتیشیكردەوە كە حکومەتی هەرێم بەهیچ شێوەیەک، ڕێگەی نەداوەو ڕێگەش نادات، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێکبدرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی حكومەتی هەرێم، لە كۆبونەوەكەدا، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی لە بارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لە هەردو ڕوداوەكەی تەقینەوەی غاز لە سلێمانی و دهۆک خستەڕو کە تێیدا چەندین پێشنیارو ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە سیستەمی شۆڤاژو  LPGی و گرتنەبەری ڕێکاری جدیی و پێویست بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەرو ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان و دابینکردنی پێداویستی دامەزراوەکانی بەرگری شارستانیی وشارەوانی و تەندروستیی، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەماهەنگيی قەیرانەکان JCC لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی تێدا بو تا بەشداری کارا بکەن لە بەهاناوەچون لە کاتی هەرجۆرە ڕوداوێکی گەورەو کارەساتی سروشتی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ ڕاسپاردەو پێشنیارەکانی وەزیری ناوخۆی پەسەند کردو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنیان."

هەر لەو بارەیەوە "ئەنجومەن بڕیاریدا دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە وەزارەتی پلاندان ڕابسپێرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە گوێرەی پسپۆڕی، لە خاڵە سنورییەکان، ئەو پشکنینانە بە گوێرەی ستاندارد ئەنجام بدەن و ڕێگری لە هاوردەکردنی کەلوپەل و تانکی غاز بکەن کە بۆ سیستمێکی سەلامەت ناگونجێن. هەروەها دەستەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی چالاک بکرێت و هەمو جۆرە پێداویستییەکی بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و چاودێرییەکی توندی کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵ سەربە کەرتی تایبەت لە خاڵە سنورییەکان بکات."

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە ڕاهێنان و مۆڵەتی پیشەیی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی راسپارد بە هاوئاهەنگیی لە گەڵ پەیمانگەی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ڕێکخستنی کۆرس و خولی تایبەتمەند بەم بوارە بۆ ڕاهێنانی وەستاو كرێکارو ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە بواری دامەزراندنی سیستمی شۆڤاژ و LPG کار بکەن. هەر کەسێک بیەوێ لەم بوارەدا کار بکات، دەبێ خول ببینێت و مۆڵەتی پیشەیی بەدەست بهێنێت.

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پشکنین بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا پشکنینی سامپڵی غازی شل بکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و نوێنەرانیان لە لێژنەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان."

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا کە پێشێلکردنێکی ئاشکراو زەقی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەنجومەنی وەزیران، لەکاتێکدا بەتوندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانکردنی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات کە ڕێز لە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و پێویستە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی هەڵوێستی جیددیان هەبێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاری و هێرش و پەلامارانە دابنێن و چیتر ڕێگەنەدەن سەروەری هەرێم و عێراق پێشێل بکرێت، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دوپات کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک، ڕێگەی نەداوەو ڕێگەش نادات، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێکبدرێت و هەمو ئەم جۆرە بانگەشانەش ڕەت دەکاتەوە کە لەمبارەیەوە دەکرێن، چونکە هیچ بنەمایەکیان نییەو لە ڕاستییەوە دورن."

دەقی راگەیەندراوەكە:

ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.

لە بڕگەی سەرەکی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و بەدواداچون و لێپرسینەوە لە پێوەرو ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان لەپێناوی پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاوڵاتییان کرا کە بەداخەوە بەهۆی کارەساتی تەقینی غازەوە لە هەردو شاری سلێمانی و دهۆک، چەندین کەس بونە قوربانی.

سەرۆک وەزیران بەناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پرسەو سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەسوکاری قوربانییانی هەردو ڕوداوەکە کردو هیوای چاکبونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست و ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد لە هەردو کارەساتەکەو بەتایبەتی ستایشیی قارەمانێتی و گیانفیدایی خوالێخۆشبو رائید عەلی بەرواری و پۆلیسە هاوکارەکانی کرد، کە لە پێناوی بەهاناوەچون و پاراستنی هاوڵاتییان، گیانی خۆیان بەختکردو بەڕێزو پێزانینەوە، ڕۆڵیی جوامێرانەی ئەوانی بەرز نرخاند، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دامودەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، لەزوترین کاتدا لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕودانی ئەو کارەساتانە بکەن و هەمو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن و دوبارەنەبونەوەیان و درێخی نەکەن لە بەهاناوەچون و ڕزگارکردنی گیان وسەلامەتی هاوڵاتییان لە هەمو جۆرە کارەساتێکی سروشتی بەگشتی.

پاشان ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکی بەرفراوانی لە بارەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەو بەدواداچون لە هەردو ڕوداوەکەی سلێمانی و دهۆک خستەڕو کە تێیدا چەندین پێشنیارو ڕاسپاردەی پێویستی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی تایبەت بە سیستەمی شۆڤاژو  LPGی و گرتنەبەری ڕێکاری جدیی و پێویست بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێنمایی و لێپرسینەوە لە پێوەرو ڕێکارەکانی سەلامەتی و مۆڵەتی پیادەکردنی پیشەکان و دابینکردنی پێداویستی دامەزراوەکانی بەرگری شارستانیی وشارەوانی و تەندروستیی، بەتایبەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هەماهەنگيی قەیرانەکان JCC لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی تێدا بو تا بەشداری کارا بکەن لە بەهاناوەچون لە کاتی هەرجۆرە ڕوداوێکی گەورەو کارەساتی سروشتی.

ئەنجومەنی وەزیران بەکۆی دەنگ ڕاسپاردەو پێشنیارەکانی وەزیری ناوخۆی پەسەند کردو وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ جێبەجێکردنیان.

هەر لە چوارچێوەی ئەم تەوەرە، ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پێشنیاری دارا ڕەشید وەزیری پلاندانان و هەروەک لە کۆنوسی لیژنە وەزارییەکەش جەختی لەسەر کرابو، ئەنجومەن بڕیاریدا دەستەی پێوانەسازی و کۆنترۆڵی جۆری سەر بە وەزارەتی پلاندان ڕابسپێرێت لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە گوێرەی پسپۆڕی، لە خاڵە سنورییەکان، ئەو پشکنینانە بە گوێرەی ستاندارد ئەنجام بدەن و ڕێگری لە هاوردەکردنی کەلوپەل و تانکی غاز بکەن کە بۆ سیستمێکی سەلامەت ناگونجێن. هەروەها دەستەی پێوانەسازیی و کۆنتڕۆڵی جۆریی چالاک بکرێت و هەمو جۆرە پێداویستییەکی بۆ دابین بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ بکات و چاودێرییەکی توندی کۆمپانیاکانی کوالیتی کۆنترۆڵ سەربە کەرتی تایبەت لە خاڵە سنورییەکان بکات.

سەرەڕای ڕاسپاردنی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تایبەت بە ڕاهێنان و مۆڵەتی پیشەیی لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە هاوئاهەنگیی لە گەڵ پەیمانگەی بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی لە وەزارەتی ناوخۆ، بۆ ڕێکخستنی کۆرس و خولی تایبەتمەند بەم بوارە بۆ ڕاهێنانی وەستاو كرێکارو ئەو کەسانەی دەیانەوێ لە بواری دامەزراندنی سیستمی شۆڤاژ و LPG کار بکەن. هەر کەسێک بیەوێ لەم بوارەدا کار بکات، دەبێ خول ببینێت و مۆڵەتی پیشەیی بەدەست بهێنێت.

هەروەها ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە دابینکردنی پێداویستییەکانی پشکنین بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تا پشکنینی سامپڵی غازی شل بکەوێتە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و نوێنەرانیان لە لێژنەی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان.

لە بڕگەی دوەمی کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پێشێلکاریی بەردەوامی سەروەریی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرا کە پێشێلکردنێکی ئاشکراو زەقی یاساو ڕێسا نێودەوڵەتییەکان و پەیوەندی دراوسێیانەیە.

ئەنجومەنی وەزیران، لەکاتێکدا بەتوندترین شێوە، سەرکۆنەی هێرش و بۆردومانکردنی سەر هەرێمی کوردستان دەکات و داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکات کە ڕێز لە سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن و پێویستە حکومەتی فیدراڵی و نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەگشتی هەڵوێستی جیددیان هەبێت و سنورێک بۆ ئەم پێشێلکاری و هێرش و پەلامارانە دابنێن و چیتر ڕێگەنەدەن سەروەری هەرێم و عێراق پێشێل بکرێت، لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، هەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دوپات کردەوە کە بەهیچ شێوەیەک، ڕێگەی نەداوەو ڕێگەش نادات، ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە ڕێگەی هەرێمەوە تێکبدرێت و هەمو ئەم جۆرە بانگەشانەش ڕەت دەکاتەوە کە لەمبارەیەوە دەکرێن، چونکە هیچ بنەمایەکیان نییەو لە ڕاستییەوە دورن.

بڕگەی سێیەمی کۆبونەوەکە، تایبەت بو بە خستنەڕوی پێشنیاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان لە هەرێمی کوردستان، تایبەت بە مۆڵەتی دایەنگەکان، کە لە لایەن کوێستان محەمەد کاروکاروباری کۆمەڵایەتی خرایەڕو.

ئەنجومەنی وەزیران پێشنیارەکەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان پەسەند کرد، بە ئاراستەی ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی دایەنگەکان، بەجۆرێک کە دایەنگەکان دەبێت پابەندبن بە یاساو پەیڕەو وڕێنماییەکان و لێپیچنەوەش هەبێت لە کاتی هەبونی کەموکورتیی و خراپی ئەو خزمەتگوزارییەی لە دایەنگەکان پێشکەش بەو منداڵانە دەکرێن کە لە دایەنگەکان تۆمارکراون و هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ئەوانەی کە ڕێنمایی و ڕێساکان جێبەجێ ناکەن و بەدواداچونی بەردەوامیش لەم بارەیەوە بکرێت و مۆڵەتی کارکردنی سەرپێچیکاران تازە نەکرێتەوە هەتا ڕێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ دەکەن.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×