سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه سیاسیه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبونه‌وه‌كه دۆخى سیاسى و حوكمڕانىیه له‌هه‌رێمى كوردستان.
ئاوێنە: به‌پێى زانیاریه‌كان، كۆبونه‌وه‌كه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى و كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كان له هاوینه‌هه‌وارى دووكان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى زۆربه‌ى حزبه‌كان جگه له پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماه‌ده‌بن.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سیاسى و حوكمڕانى و خزمه‌تگوزارى و په‌راوێزخستنى سلێمانى و دۆخى نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆ ئاماده‌بوان له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانى ڕونده‌كرێته‌وه.
پارتى و یه‌كێتى له دۆخێكى سه‌ختى په‌یوه‌ندیه‌كانیاندان و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى كردۆته سه‌ر دۆخى حوكمرانى له‌هه‌رێم به‌و پێیه‌ى ئه‌و دوو لایه‌نه پێكهێنه‌رى سه‌ره‌كى حكومه‌تى هه‌رێمن.