پارتی پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی یەکلایی دەکاتەوە
  2022-11-24       553       

ئەمڕۆ پێنجشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دوەمین کۆبونەوەی خۆی دوای کۆنگرەی 14 ئەنجامدا و پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی یەکلاییکردەوە، بەگوێرەی گۆڕانکارییەکانیش ھێمن ھەورامی بو بە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن و عەلی حسێنیش بو بە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی ئەو حزبە لە پارێزگای سلێمانی.

ئاوێنە: بەگوێرەی زانیارییەکان مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە پیرمامەوە بۆ هەولێر بگوازرێتەوە، هەروەها لە هەر پارێزگایەک کەسێک کە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە دەبێتە بەرپرسی هەمو رێکخستنی پارتی لەو پارێزگایە.

پۆستی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی بەم شێوەیە یەکلایی کرانەوە:

ھێمن ھەورامی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن

ھیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی مەکتەبی جەماوەریەکان

زاگرۆس فەتاح، بەرپرسی مەکتەبی کارگێری و دارایی

رێبوار یەلدا، بەرپرسی مەکتەبی ھەڵبژاردن

سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی راگەیاندن

چنار سەعد، بەرپرسی مەکتەبی دیراسات

ئاراس حەسۆ، میرخان بەرپرسی وەبەرھێنان و پرۆژەکان

ئامینا زکری، بەرپرسی بەشی بەدواداچون

جەعفەر ئیمینکی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان

پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای دھۆک

سەربەست لەزگین، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی  پارێزگای ھەولێر

عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی مەکتەبی رێکخستنی  پارێزگای سلێمانی

نەوزاد هادی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی موسڵ

کەمال کەرکوکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×