مەسرور بارزانى و بلاسخارت جەخت لەسەر سنووردانان بۆ هێرشکردنە سەر هەرێم دەکەنەوە
  2022-11-24       137       


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جینین هێنیس پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختیان لە پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کردەوە.  

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى حکومەتى هەرێم.  

لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکومەتی نوێ تاووتوێ کران.  

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، جەخت لە رێزگرتن و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان کرایەوە.  

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×