سلێمانی؛ ھەواڵی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتییەک بە غاز رەتدەکرێتەوە
  2022-11-24       453       

عەتا محەمەد، نوێنەری كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی رەتیدەكاتەوە ئەو هاوڵاتییەی كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە عەلوەی سلێمانی و لە حەمامدا گیانی لەدەستدا، بەهۆی غازەوە گیانی لەدەستدابێت.

ئاوێنە: عەتا محەمەد، نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتی"ھاوڵاتییەکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی جەلەولا لە حەمامدا خۆی شۆردوەو گیانی لەدەستداوە، ھێشتا پزیشکی دادوەری ڕاپۆرتی بڵاونەکردۆتەوە لەبارەی ھۆکاری مردنەکەی."

جەختیشی كردۆتەوە "بەڵام لە کاتی دۆزینەوەی تەرمەکەیدا بۆنی غاز نەھاتوە."

هاوكات حاجی سەروەر عەتا، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە روداوی راگەیاند، کاتژێر 08:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراونەتەوە کە هۆکاری مردنی ئەو كرێكارە پێدەچێت جەڵتەی دڵ بوبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×