بریندارێكی دیكەی تەقینەوەكەی دهۆك گیانی لەدەستدا
  2022-11-25       171       

نێچیرڤان عەبدولعەزیز، یەکێکی دیکە لە بریندارانی تەقینەوەی غازەكەی شەوی دوشەممەی شاری دهۆک لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە روداوەکەدا گیانیان لەدەستدا بۆ شەش کەس بەرزبوەوە.  

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەداخەوە نێچیرڤان عەبدولعەزیز، یەكێك لە بریندارانی تەقینەوەكەی دهۆك، ئەمڕۆ هەینی لە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی توركیا گیانی لەدەستدا.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەشداوە كە بەوەش ژمارەی ئەوانەی لە تەقینەوەكەدا گیانیان لەدەستداوە بۆ شەش كەس بەرزبوەوە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×