مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا ئهمڕۆ ههینی، رایگهیاند: لە ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دەستپێکردنی ھەڵمەتی 16 رۆژە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، ھەڵوێستی نەگۆڕی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە روبەڕوبونەوە و نەھێشتنی ھەر جۆرە توندوتیژیەک، بەتایبەتی جیاکاری و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دوپات دەکەنەوە.
ئاوێنە: مەسرور بارزانی لە پەیامەكەیدا ئهوهشی وتوه: "یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، زەمینەڕەخساندن بوە لە بەردەم ئافرەتانی کوردستان بۆ ئەوەی رۆڵی کارا و کاریگەر و شایستەی خۆیان لە پێگە جۆراوجۆرەکانی حکومڕانیی ھەرێمی کوردستاندا بگێڕن. ھەروەھا بەھەمو شێوەیەک ھەوڵی پەرەپێدانی کولتوری ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بە گشتی و مافەکانی ئافرەتان و نەھێشتنی جیاکاری ڕەگەزی لە کوردستان دەدەین".
مهسرور بارزانی جەختیشی كردۆتەوە "ئافرەتانی کوردستان لە ساڵانی رابردودا دەسکەوتی گرنگیان بەدەستھێناوە، بەڵام بەداخەوە ھێشتاش ئاستەنگ و بەربەست ھەن و روبەڕوی توندوتیژی دەبنەوە".
وتوشیەتی"ھیوادارین بە ھاوکاری ھەمو لایەنەکان و پێکھاتەکانی کۆمەڵگە، کۆتایی بە ھەمو جۆرە توندوتیژییەک و جیاکارییەکی رهگەزی بھێنین و ھەرێمی کوردستان ببێتە نمونەیەکی گەشی پاراستنی مافەکانی ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ بەگشتی."