لە چالاكییەكی شەڕڤاناندا لە رۆژئاوای كوردستان چوار چەكداری سەربە توركیا كوژران
  2022-11-25       314       

سەرچاوە سەربازییەکانی رۆژئاوای كوردستان رایانگەیاند، شەڕڤانانی هەسەدە لە نێوان زرگان و تلتەمر چالاكییەكیان دژی سەربازگەیەکی سوپای تورکیا ئەنجامداوەو بەهۆیەوە چوار چەكداری سەر بە سوپای توركیا کوژراون.

ئاوێنە: ئاژانسی هاوارنیوز لەزاری سەرچاوە سەربازییەکانەوە ئاشکرایکردوە، دوێنێ پێنجشەممە شەڕڤانانی هێزەکانی سوریا دیموکرات(هەسەدە) ئۆپەراسیۆنێکیان دژی بارەگاکانی "مناخ" و "کەنهیر"ی سەر بە سوپای تورکیا لە ناوچەکانی نێوان زرگان و تلتەمر ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکردوە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا بەپێی سەرچاوەکان چوار چەكداری سەر بە توركیا کوژراون.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوەی هاوار نیوز، هەر دوێنێ چەكدارانی سەر بە توركیا هەوڵیانداوە بچنە ناوچەکەوە، بەڵام شەڕڤانان هەوڵەکانیان پوچەڵکردونەتەوەو کردویاننەتە ئامانج كە تائێستا ئەنجامی ئەو چالاكییە دیار نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×